گواردیۆلا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر باسی خاڵه به‌هێزه‌كانی یانه‌ی مۆناكۆ ده‌كات
یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی به‌ڵێن ده‌دات، ده‌می ره‌خنه‌گره‌كان دابخات
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و مۆناكۆ له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، گواردیۆلا ستایشی تیپی به‌رامبه‌ری كرد و به یانه‌یه‌كی به‌هێز و تایبه‌تی وه‌سفكردن، كیڤن دی برۆینیش به‌ڵێنێك به هانده‌رانی ده‌دات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 شووباتی 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هانده‌ران چێژ له یاریكردنی مۆناكۆ ده‌بیین، ده‌شڵێت: كاتێك وه‌كو هانده‌ر سه‌یرییان ده‌كه‌م مۆناكۆیهكی جوان ده‌بینم من زۆر سه‌رسامم پێیان، ئه‌وان له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه به‌هێزن و به‌رگریی لایه‌كانیان وه‌كو یاریزانی باڵ یاریی ده‌كه‌ن، یاریزانه‌كانی باڵیش وه‌كو ناوهڕاستكارن و هێرشبهرهكانیشیان جه‌نگاوه‌رن.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: له‌ڕووی هێڵی هێرشبردنه‌وه یانه‌ی مۆناكۆ خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه سه‌خت ده‌كات.

له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كیڤن دی برۆین، ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌شداریی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆناكۆ به ئاستێكی به‌رز وڵامی هه‌موو ره‌خنه‌گران بده‌ینه‌وه.
دی برۆین ده‌شڵێت: راسته ئێمه هێشتا له چامپیۆنزلیگ كاتی زیاترمان پبۆیسته، ناكرێت ئێمه به یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول به‌راورد بكه‌ن كه ساڵانێكی زۆر به‌شدارییان له چامپیۆنزلیگ كردووه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین جارێ له چامپیۆنزلیگ بمێینه‌وه ماڵئاوایی نه‌كه‌ین.
یانه‌ی مۆناكۆ له ئێستادا سه‌رلیستی خولی فره‌نسای گرتووه، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ری ئه‌ورووپان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وووپا، له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پله‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه، ساڵانێكی زۆریشه پێش ئه‌وه‌ی بكاته چوارگۆشه‌ی زێرین، له چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی ده‌كات.