8 یانه له‌سه‌ر كڕینی مێسی بچووك شه‌ڕیانه
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كێبڕكێیه‌كی توندانه
ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی پورتوگالی كه له خولی فره‌نسا یاری ده‌كات بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره، دیارترینیان دوویانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كردووه كه 8 یانه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی بێرنارد سیلڤای ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی مۆناكۆیان ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی (بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد، تۆتێنهام، دۆرتمۆند، لیڤه‌رپوول و ئینته‌ر میلان)ـه.
بێرنارد سیلڤای ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه به مێسی بچووك ناسراوه، درێسی ژماره 10ـی یانه‌ی مۆناكۆ ده‌پۆشێت، ئه‌م وه‌رزه 6 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه و 5 ئه‌سیستیشی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌شی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتووه، كه تییدا له‌م قۆناخه‌دا رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر سیتی بوونه‌ته‌وه.
