رێڕه‌وی نه‌وته‌كه ده‌گۆڕن
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و ئێران یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن واژۆده‌كه‌ن و نه‌وتی كهركووكیشی تێدایه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرانی نه‌وتی عێراق و ئێران، ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك دۆسێی گرنگی وه‌ك كێڵگه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان تێیاندا، و درووستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركووك له رێگه‌ی خاكی ئێرانه‌وه یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكردووه.
ئه‌و یاداشته له لایه‌ن عه‌بدولجه‌بار عه‌لی ئه‌للعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران واژۆكراوه، جگه له‌وه‌ش ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی به‌سه‌ر له رێگه‌ی عهبادانی ئێرانه‌وه له‌خۆگرتووه. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاداشته ئاشكرابكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوولا به‌ڵێنی هاوكاریكردنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و پهپێدان به كه‌رتی نه‌وت و چۆنییه‌تی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌و بواره‌دا ده‌ربڕیووه.
نه‌وتی كه‌ركووك یه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ی ناو یاداشته‌كه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وتی هه‌ر دوو وڵات و عێراق هه‌وڵده‌دات ئاراسته‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی بگۆڕێت و له خاكی ئیرانه‌وه بیخاته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، له كاتێكدا نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
به‌شێكی ئه‌و نه‌وته له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراق و به‌شێكیشی له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به رێگه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كانی هه‌رێم ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.