به‌ ڤیدیۆ...له‌ یارییه‌كه‌ی ئارسێناڵ رووداوێكی ده‌گمه‌ن ڕوویدا

گۆڵپارێزێك سه‌رنجی زۆرینه‌ی جیهانی بۆ خۆی راكێشا

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسێناڵ لە قۆناخی شازدەی جامی فای ئینگڵاند بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانه‌ی ستۆن یونایتدی بردەوە، له‌م یارییه‌دا گۆڵپارێزی یه‌ده‌گی یانه‌ی ستۆن سه‌رنجی زۆرینه‌ی جیهانی بۆخۆی راكێشا.

لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەی ئارسێناڵ و سوتۆن یونایتد، رووداوێکی سەیر و دەگمەن روویدا، کاتێک وەین شاوی گۆڵپارێزی یەدەگی سووتۆن یونایتد دەستی بە خواردنی لەفە کرد و سەرەڕای دواکەوتنی یانەکەی بە دوو گۆڵ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر خەریکی لەفە خواردنه‌كه‌ی بوو.

شاوی ٤٥ ساڵان کە بە کێشە زۆرەکەی ناوبانگی دەرکردووە، بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەی زە سەنی بریتانی بەرامبەر ئەم کارەی ٥٠ هەزار پاوەندی بەدەستهێناوە.

شاو لەگەڵ رێستورانتێک رێککەوتبوو لە کاتی یاریی یانەکەی بەرامبەر ئارسێناڵ لە فەیەک لە بەرهەمی رێوستۆرانتەکە بخوات و لە بەرامبەردا ٥٠ هەزار پاوەند وەربگرێت.

گەرچی تیپەکەی شاو لە جامی فا کرایە دەرەوە، به‌ڵام شاو ٥٠ هەزار پاوەند و لەفەیەکی قازانج کرد.