به ڤیدیۆ... لە مێژووی تۆپی پێ رووداوێکی ده‌گمه‌ن روودەدات
خانمهراهێنهرێك ناوی له كتێبی گینس تۆمار كرد و رووبه‌ڕووی سكۆلاری به‌رازیلی ده‌بێته‌وه
سبەی لە مێژووی تۆپی پێ رووداوێکی ده‌گمه‌ن روودەدات و بۆیەکەمجار خانمەراهێنەرێک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا راهێنەرایەتی تیپێکی پیاوان دەکات و چان یونگ تینگی ٢٨ ساڵان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوای ئەوەی ناوی خۆی لە کتێبی گینس تۆمارکرد، بەرامبەر لویز فیلیپ سکۆلاری بڕازیل دەوەستێتەوە.
سبه‌ی چوارشه‌ممه بۆ ئه‌م خانمهراهێنهره تایبه‌ت و مێژوویی ده‌بێت، چونكه بۆیه‌كه‌مجار له مێژووی تۆپی پێدا له سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی كیشوه‌ری، خانمێك راهێنه‌رایه‌تی تیپێكی پیاوان ده‌كات.
چان یون تینگی ٢٨ ساڵان، رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستی له روودانی رووداوێكی ده‌گمه‌ن و سه‌یری تۆپی پێ ده‌بێت و له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له‌سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وز رێنمایی به یاریزانه پیاوه‌كانی یانه‌ی ئێسترنی هۆنك كۆنگ ده‌دات و رووبه‌ڕووی گوانگژۆ ئێڤه‌رگراندی چینی و لویز فیلیپ سكۆلاری ده‌بنه‌وه.

دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك چان یونگ بووه راهێنه‌ری یانه‌ی ئێستێرن، هۆنك كۆنگی شۆك كرد و بووه یه‌كه‌م راهێنه‌ری خانم راهێنه‌رایه‌تی تیپێكی پیاوانی خولی ئه‌م وڵاته بكات، به‌ڵام خه‌ریكه ئه‌م خانمه ٢٨ ساڵانه هه‌موو ئاسیا و جیهان شۆك ده‌كات و به راهێنه‌رایه‌تیكردنی تیپێكی پیاوان مێژوو بۆ خۆی ده‌نووسێته‌وه.
چان به‌كالۆریۆسی له جوگرافیا به‌ده‌ستهێناوه و ماسته‌ری له وه‌رزش خوێندووه له نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تاكو ٢٠١٣ شه‌ش ساڵ یاریزانی تۆپی پێ بووه.

چان وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئێستێرن بووه پاڵه‌وانی خولی یانه‌كانی هۆنك كۆنگ و له كتێبی گینس ناوی تۆماركرا و بووه یه‌كه‌م خانمهراهێنهر له‌گه‌ڵ تیپێكی پیاوان ببێته پاڵه‌وانی خولێك، چان به باشترین خانمهراهێنهری ئاسیای ساڵی رابردوو ده‌ستنیشانكرا و له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی بی بی سی به‌ریتانیش به یه‌كێك له كاریگه‌رترین ١٠٠ خانمی جیهان ده‌ستنیشانكراوه، به‌ڵام ئه‌م خانمه به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێت و ده‌یه‌وێت له یه‌كه‌م یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له لویز فیلیپی سكۆلاری راهێنه‌ری بڕازیل و پاڵه‌وانی پێشووی جیهان بباته‌وه و شۆكه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بكات.