بایرن میونشن هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی بایرن میونشن بۆ یاری داهاتوویان له چامپیۆنزلیگ، ئه‌ستێره‌یه‌كی له پێكان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رله‌وێ په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 شووباتی 2017، یانه‌ی بایرن میونشن به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕانك ریبێری هێرشبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی فڕه‌نسی راگه‌یاند كه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه به‌هۆی پێكانه‌وه، سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی بایرن میونشن.
ئه‌م یاریزانه 33 ساڵییه رۆژی دووشه‌ممه به ته‌نیا مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نجام داوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی هه‌بێت.
ریبێری له كۆتاییه‌كانی مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو له كاتی مه‌شقه‌كان تووشی پێكان بوو، به‌هۆیه‌وه له گرنگترین یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئارسێناڵ له چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانی به‌شداری بكات، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی ئه‌گه‌ر هه‌یه شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر هامبورگ له بۆندزلیگا ئاماده بێت.