به ڤیدیۆ... مێسی گه‌یشته میسر، بزانه چۆن پێشوازییان لێ‌كرد؟
هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی مێسی بۆ قاهیره بزانه؟
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا به هۆكارێكی تایبه‌ت گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، هه‌ڵبه‌ت له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندی پۆلیس و ئاسایش پێشوازی لێكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 شووباتی 2017، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی بارسێلۆناوه گه‌یشته قاهیره، دوای پشوویه‌كی كورت راسته‌وخۆ سه‌ردانی هه‌ڕه‌مه‌كانی میسری كرد.
مێسی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی بازرگانی و گه‌شتیاری هاتۆته قاهیره، كه تێیدا مێسی بۆ پاڵپشتیكردنی بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی (C) كه تایبه‌ته به هه‌وكردنی جگه‌ر، هه‌ڵمه‌تێك بۆ بنبڕكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كات.

مێسی ده‌بوو ئه‌م گه‌شته‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو كردبا، به‌ڵام به‌هۆی ماندووبوونی به یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ دواخست.
لیۆنێڵ مێسی ئه‌مه دووه‌مجاره سه‌ردانی میسر ده‌كات، پێشتریش له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی قاهیر كردووه، بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌م وڵاته عه‌ره‌بییه بمێنێته‌وه و سبه‌یش راسته‌وخۆ بۆ شاری بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
