نوێترین لێدوانی زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان بزانه
بۆ یه‌كه‌مجاره زێدان پێش یارییه‌ك ئه‌مجۆره قسه‌یه بكات
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یارییه دواخراوه‌كه‌ی گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا له به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ده‌كات، راهێنه‌ری یانه‌ی یانه‌ی شایانه‌ش پێش یارییه‌كه هه‌ڕه‌شه له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه 3 خاڵی یارییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دابه‌ش ناكه‌ن.
زێدان ده‌شڵێت: ده‌زانم یاریگه‌ی مێستایا بۆ ئێمه سه‌خته، به‌ڵام ئێمه 3 خاڵی یارییه‌كه‌مان مه‌به‌سته.
زیزۆ له باره‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات و گاریس به‌یلیش بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه.
زێدان له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، هیوای ئه‌وه‌ی خواست (خامیس رۆدریگێز، ئیسكۆ و پیپی) له یانه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن.
ریال مه‌درید سبه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 20:45 خوله‌ك ده‌بێته میوانی ڤالێنسیا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دیسان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال رووده‌كاته یاریگه‌ی (لا سێرامیكا)ـی تایبه‌ت به ڤیاریال.