به ڤیدیۆ... سه‌یرترین ناڕه‌زایی یاریزانان له مێژوودا له دژی ناوبژیوان
سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و ناڕه‌زایی و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌شی لێكهوتهوه
له خولی تۆپی پێی ڤێتنام، یاریزانانی یانه‌یه‌ك له دژی بڕیارێكی ناوبژیوانی یارییه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و به‌بێ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆیان بجووڵێن 3 گۆڵیان پێشكه‌ش به تیپی به‌رامبه‌ر كرد.
یارییه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له میانی گه‌ڕی 26ـه‌مینی خوله‌كی ڤێتنام به‌ڕێوه چوو، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی سزا لێبدات، یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی لێدانی سزا، یاریزانانی یانه‌ی (لۆنگ ئان) وه‌ك سووكایه‌تی و ناڕه‌زایی له دژی بڕیاری ناوبژیوان له یاریگه وه‌ستان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بكه‌ن.
ئه‌م رووداوه ناڕه‌زاییه‌كی توندی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ڤێتنام لێكهوتهوه و راسته‌وخۆش سه‌رۆكی یانه‌ی (لۆنگ ئان) كه ناهڕهزاییان ده‌ربڕیبوو ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
له‌م ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه دیمه‌نه‌كان ببینه