یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌چێته بارسێلۆنا؟
ئه‌م هه‌واڵه میدیاكان ده‌هه‌ژێنێت و هانده‌رانیش ده‌وروژێنێت
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، تا دێت ترس له چوونی یاریزانێكی ریال مه‌درید بۆ بارسێلۆنا زیاد ده‌بێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 22 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا به مانشێتێكی گه‌وره ده‌نووسێت: چوونی ئیسكۆ له ریال مه‌دریده‌وه بۆ بارسێلۆنا نزیكه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیسكۆ ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی 4 وه‌رزی رابردووی كورسی یه‌ده‌گ، به چوونی بۆ بارسێلۆنا له ریال مه‌درید بكاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له دوایین پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و هیوای مانه‌وه‌ی ئیسكۆ ده‌خوازێت، گوتویه‌تی: ئیسكۆ چاك ده‌زانێت كه من زۆر به ئه‌و سه‌رسامم.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست به ئیسكۆ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ده‌گوترێت یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هیوای به ئه‌ندرێ گۆمێز نه‌ماوه و متمانه‌ی هانده‌ران و راهێنه‌ری له‌ده‌ستداوه، بۆیه ده‌یه‌وێت به فرۆشتنی ناوه‌ڕاستكار پورتوگالییه‌كه ئیسكۆ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.
ئیسكۆی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مه‌له‌گه گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه و به‌تایبه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مانوێللا پیلیگرینی راهێنه‌ری ئه‌وكات دره‌وشایه‌وه، له 2013 به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات.