به ڤیدیۆ.. سكۆلاری به‌رازیلی مێژووی خانمه راهێنه‌ره‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كرد
ئه‌و خانمه‌ی به‌ده‌ستی سكۆلاری داخ كرا ناوی چووه‌ته كتێبی گینس
له چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، یانه‌ی گوانگژۆ ئیڤهرگراندی چینی به‌سه‌ركردایه‌تی فیلیپ سكۆلاری به‌ڕازیلی گۆڵبارانی ئێسته‌رن سیدنی هۆنگ كۆنگی كرد.
له‌م یارییه‌دا رووداوێكی مێژوویی تۆمار كرا، دوای ئه‌وه‌ی شان یون تینگ بووه یه‌كه‌م خانم له یارییه‌كدا راهێنه‌رایه‌تی تیپی پیاوان له چامپیۆنزلیگی ئاسیا بكات، به‌ڵام له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پیاوانی سكۆلاری حه‌وت گۆڵیان لێكرا.
كه له خوله‌كی 4ـی سه‌ره‌تاوه گوانگژۆ ده‌ستیان به گۆڵبارانی میوانه‌كه‌یان كرد، دوای ئه‌وه‌ی ریكاردۆ گۆلارت له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، هه‌ر له‌و یارییه‌شدا، گوانگژۆ جگه له 7 گۆڵ، دوو یاریزانی تیپی به‌رامبه‌ریشی تووشی كارتی سوور كرد و كرانه ده‌ره‌وه.
گوانگژۆ به سێ خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می وه‌رگرت و ئێسته‌رن هیچ خاڵێكی نییه و له خانه‌ی چواره‌م ده‌بینرێت.
شان یون تینگی 28 ساڵ، ساڵی رابردوو باشترین خانمهراهێنهری ئاسیای ساڵی رابردوو ده‌ستنیشانكرا و له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی بی بی سی به‌ریتانیش به یه‌كێك له كاریگه‌رترین ١٠٠ خانمی جیهان ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌و خانمه راهێنه‌ره به‌كالۆریۆسی له جوگرافیا به‌ده‌ستهێناوه و ماسته‌ری له وه‌رزش خوێندووه له نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تاكو ٢٠١٣ شه‌ش ساڵ یاریزانی تۆپی پێ بووه.
سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ی نێوان گۆنژۆ و ئیسته‌رن سیدنی
گرته‌یه‌ك له كاتی مه‌شقدانه‌وه‌ی خانمه راهێنه‌ری ئیسته‌رن