وه‌زیری ناوخۆی عێراق: ده‌مانه‌وێت دوژمن تووشی شۆك بكه‌ین

"كاتی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ دیاریكراوه‌"

K24 - هه‌ولێر:

قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كاتی كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ دیاریكراوه‌، به‌ڵام ئاشكرای ناكه‌ن و ده‌شيانه‌وێت دوژمن تووشی شۆك بكه‌ن.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان بیست و چوار له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕی موسڵه‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختیی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگی باڵا له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كاندا هه‌یه‌ و گووتیشی  ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نزیكترین كاتدا.