به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید چاره‌نووسی خۆی خسته مه‌ترسی
ریال مه‌درید یارییه دواخراوه‌كه‌ی دۆڕاند
له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ڤالێنسیا له یاریگه‌ی مێستایا شكستی به ریال مه‌درید هێنا و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له یانه‌ی شایانه‌ی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22 شووباتی 2017، یانه‌ی ڤالێنسیا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد، له خوله‌كی 5ـی یارییه‌كه سیمۆنی زازای هێرشبه‌ری ئیتاڵی تۆڕی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند، دوای 4 خوله‌كی دیكه (فابیان ئۆریلانا) گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، به‌مه‌یش ریال مه‌درید دوای 14 ساڵ، جاری یه‌كه‌م له 10ـی خوله‌كی سه‌ره‌تای یارییه‌كه 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی لێ تۆمار بكرێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له خوله‌كی 44 له رێگه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه‌ی كریس نه‌یتوانی یانه‌ی شایانه له شكست رزگار بكات.
ریال مه‌درید به 52 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی بوو، یارییه‌كی دیكه‌ی دواخراویشی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس ماوه، یانه‌ی ڤالێنسیاش به 26 خاڵ هاته خانه‌ی چوارده‌یه‌م.