به‌هۆی ئاژه‌ڵێكه‌وه كه‌ریم بنزیما سزا ده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ ئاژه‌لێكی ده‌گمه‌ن بڵاو كرده‌وه، به‌رپرسانی باخچه‌ی مارتینیكی فه‌ره‌نسی له دادگای فه‌ره‌نسا سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ریم بنزیما تۆمار ده‌كه‌ن و ره‌نگه ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌ی ریال مه‌درید دووچاری پێبژاردنێكی گه‌وره ببێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لابرۆفۆنسی فه‌ره‌نسی له‌زاری خاوه‌نی باخچه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت، ئێمه هه‌میشه له خزمه‌تی بنزیمهداین و به‌خێرهاتنی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و له‌سه‌رووی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌م باخچه‌یه نییه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی بنزیما له‌كاتێك گیراوه، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووی سه‌ری ساڵ روویان له باخچه‌ی مارتینكی كردووه و بنزیماش وێنه‌ی له‌گه‌ڵ خشۆكێك گرتووه كه ترسی له‌ناوچوونی لێ ده‌كرێت.
