تا دێت ترس له چوونی یاریزانێكی ریال مه‌درید بۆ بارسێلۆنا زیاد ده‌بێت
ئه‌م هه‌واڵه سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی تووشی شۆك كردووه
به گوێره‌ی دوایین زانیاری رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه داوای له ئیسكۆ كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، به‌ڵام یاریزانه‌كه ڕه‌تی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ترس له چوونی ئه‌م یاریزانه بۆ بارسێلۆنا زیاتر ده‌كات.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 24 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه ده‌نگۆی چوونی ئیسكۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ترسی خستۆته دڵی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید، بۆیه به‌په‌له بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی چوونه‌ته سه‌رهێڵ.
ئیسكۆی ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌كۆتا دێت و تا ئێستاش گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ نه‌كراوه‌ته‌وه و چه‌ندین یانه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره 24 ساڵییه له‌سه‌ر هێڵن.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له ئیسكۆ كردووه تاوه‌ك دوو ساڵی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئیسكۆ ره‌زامه‌ندی مانه‌وه‌ی ده‌ره‌نه‌بڕیوه.
رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه زه‌حمه‌ته ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی رێككبكه‌وێت و ره‌نگه له هاوینی داهاتوو ئیسكۆ به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست بۆ بارسێلۆنا بگوازرێته‌وه.
ئیسكۆی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مه‌له‌گه گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه و به‌تایبه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مانوێللا پیلیگرینی راهێنه‌ری ئه‌وكات دره‌وشایه‌وه، له 2013 به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات.