بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت
كێشه بۆ یاری داهاتووی دروست ده‌بێت

یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت دوای ئه‌وه‌ی دڵنیایی درا كه خافیێر ماسكێرانۆی ئارجێنتینی ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24 شووباتی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه ده‌سته‌ی پزیشكانی بارسێلۆنا به ستافی مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه ماسكیرانۆ بۆ یاری داهاتوو ئاماده نابێت.
ماسكێرانۆ چه‌ند رۆژێكه به‌شداری مه‌شقه‌كان ده‌كات، به‌ڵام سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌و یاریزانه له یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه یاریی ناكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ماسكێرانۆ پێویستی به كاتی زیاتره و له ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخیۆن یاریی ده‌كات.
ماسكێرانۆ له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شا له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی پێكانێك بوو، بڕیاریش بوو بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن و له لالیگا به‌شدار بێـت.