به فه‌رمی ناسنامه‌ی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان ئاشكرا بوو
هه‌ولێری پاڵه‌وان ماڵئاوایی كرد و دهۆكیش بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی
K24ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نایابی كوردستان هات، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین سه‌ركه‌وت و یانه‌ی هه‌ولێریش ماڵئاوایی كرد، یانه‌ی دهۆكیش دیسان بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24 شووباتی 2017، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له به‌رزاییه‌كانی پیرمام میوانداریی یانه‌ی هه‌ولێر كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵی بێ‌وڵام لێ برده‌وه.
له خوله‌كی 26ـی یارییه‌كه، عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به گۆڵێك پێشخست، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێبدات، عامر فازڵ له خوله‌كی 45 گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه زیاد كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، یانه‌ی هه‌ولێر باشتر بینرا، به‌ڵام ده‌ركردنی هۆگر حوسێن به‌هۆی دووه‌مین كارتی زه‌رده‌وه ئه‌ركی هه‌ولێرییه‌كانی زه‌حمه‌ت كرد، به‌مه‌یش عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له خوله‌كی 72 گۆڵی سێیه‌میشی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد، به‌مه‌ش پێشمه‌رگه‌ی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی یاریی كۆتایی وه‌رزی رابردووی له هه‌ولێر كرده‌وه و له خوله‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی زێره‌ڤانی به تاكه گۆڵێكی ئاراز مسته‌فا شكستی به یانه‌ی گازی باكوور هێنا و له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگاری بوو.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی دهۆك و برایه‌تی به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ له یاریگه هاتنه‌ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش به فه‌رمی یانه‌ی دهۆك كه دێرینترین یانه‌ی بادینانه ماڵئاوایی له خولی نایاب كرد.
له قۆناخی داهاتووی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه چوارگۆشه‌ی زێرینی پێ ده‌گوترێت، به سیستمی خول هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (نه‌ورۆز، كه‌ركووك، شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر) رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.