چالاكوانێكی كورد دەستبەسەركرا
"لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە"
K24 - ھەولێر
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، فەرزانە جەلالی، چالاكوانی ناسراوی بواری ژنان و خوێندکاران، فەرزانە جەلالی لە شاری کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەسبەسەركرا.
وەك لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، فەرزانە جەلالی بە پلانی ناتەوابوونی دۆسیە بانگھێشتی "ادارە پبت و اسناد" دەکرێت لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر دەکرێت و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
فەرزانە جەلالی یەكێكە لە چالاكوانە دیارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، لەبواری ژنان و خوێندكاران، چەندین جار لەسەر مافی ژنان و خوێندكاران لە رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران ھەڵوێستی خۆی دەربڕیووە.