كاتی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا
رووداوه‌كه‌ی یاریگه‌ی زاخۆ، سزادانی زیاتری به‌دوای خۆیدا هێنا
دوای ئه‌وه‌ی چوار یانه بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینیان بڕی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا كاتی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناخه‌یان ده‌ستنیشان كرا، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا، سزایه‌كی قورسیان به‌سه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ركووك سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 شووباتی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا له رۆژی 16/3/2017 یه‌كه‌م گه‌ڕی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، ئه‌م ڕۆژه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین به سیستمی خول به‌شێوه‌ی چوون و هاتن ده‌كرێت، كام یانه زۆرترین خاڵ به‌ده‌ستبهێنێت ده‌بێته ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه، یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌میش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
نه‌ورۆز ـ شێروانه (یاریگه‌ی سلێمانی ـ مه‌لعه‌به‌كه)
كه‌ركووك ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (یاریگه‌ی كه‌ركووك).
راهێنه‌ری كه‌ركووك سزا درا
سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، سه‌لام حوسێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد، كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی یاریگه‌ی زاخۆ، داره‌وان قادری راهێنه‌ری یانه‌ی كه‌ركووكیان بۆ دوو یاری سڕ كردووه و به بڕی 250 هه‌زار دینار.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ژار جه‌باری یاریزانی كه‌ركووكیش به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان به سڕكردن له یاری سزا درا.