زێر به‌رزترین نرخی 100 رۆژی رابردووی تۆماركرد
K24 - ھەولێر
به‌كاریگه‌ری داكه‌وتنی به‌های دۆلار نرخی زێر له‌بازاره جیهانییه‌كاندا به‌رزترن ئاستی له‌ماوه‌ی 3 مانگ و نیودا تۆماركرد.
له ئاڵۆگۆڕی بازاڕه‌كاندا نرخی زێر به‌رێژه‌ی 6.0% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردوو هه‌ر ئۆنسێك زێر گه‌یشته هه‌زار و 256 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێر هاوكاته له‌گه‌ڵ داكه‌وتنی به‌های دۆلار بۆ نزمترین ئاستی خۆی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا.
هاوكات ستیڤن منوتشن وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كان به‌هێواشی به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار21 زیاتر له 5 هه‌زار دیناری هاتووه‌ته‌سه‌ر.