ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گورزێكی گه‌وره له بارسێلۆنا بدات
یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا ده‌گوازێته‌وه
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا بارودۆخی ده‌روونی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه خراپ بكات.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 شووباتی 2017، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تیاگۆ ئه‌لكانتارای ناوه‌ڕاستكاری بایرن میونشن كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زیزۆی راهێنه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیاگۆ خستۆته گه‌ڕ كه له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه‌ی یانه باڤارییه‌كه وه‌ك كارتێك له دژی هه‌وڵه‌كانی بارسێلۆنا بۆ ئیسكۆ به‌كارده‌هێنێت.
تیاگۆ ئه‌لكانتارای 25 ساڵ، ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو كاتێك له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلییه‌وه هاوشانی رافینها ئه‌لكانتارای برای په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا كرد، دواتر له هاوینی 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونشن كرد.