بایسكیلسوارێكی پورتوگالی پله‌ی یه‌كه‌می له ئه‌بو زه‌بی به‌ده‌ستهێنا
رۆی كۆستای پۆرتوگالی له تیپی ئیمارات پله‌ی یه‌كه‌می قۆناخی سێیه‌می ركابه‌رییه‌كانی بایسكلسواری ئه‌بو زه‌بی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 25 شووباتی 2017، له قۆناخی سێیه‌می ئه‌بو زه‌بی، رۆی كۆستا ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی بایسكلسوارهكانی جیهانی كرد، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرا كه نایرۆ كوێنتانا له تیپی كۆڤیستار و ئه‌لبێرتۆ كانتادۆر له تیپی تریك سیگفرێدۆ یاخود فابیۆ له تیپی ئاستان پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستبخه‌ن، به‌ڵام پۆرتوگالیه‌كه له تیپی ئیماراتی ئیماراتی سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانی ئاوه‌ژوو كرده‌وه و بووه پاڵه‌وانی قۆناخی سێیه‌م.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كۆستا به جیاوازی چوار چركه پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گشتی گرت و پێش زاكارین كه‌وته‌وه، وابڕیاریشه قۆناخی چواره‌م و كۆتایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.