گواردیۆلا له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهان نزیك ده‌بێته‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی جیهان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دێته ده‌نگ
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی بریتانیا، گواردیۆلا دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند وه‌رده‌گرێت.
میدیاكانی بریتانیا ئاشكرایان كردووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند هه‌موو هه‌وڵێك بۆ رازیكردنی گواردیۆلا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دوای مۆندیالی 2018ـی رووسیا جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی 3 شێره‌كه‌ی ئینگلته‌را وه‌ربگرێت.
به گوێره‌ی میدیاكان به‌رپرسێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند به نهێنی ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا تاوتوێ كردووه، به ناڕاسته‌وخۆ راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه رازیبوونی خۆی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام بۆ ئێستا به نه‌خێر وڵامی داونه‌ته‌وه.
له لای خۆشییه‌وه، پۆڵ سكۆڵز، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بێت هه‌ر ئێستا گواردیۆلا به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند ده‌ستنیشان ده‌كه‌م.
له ماوه‌كانی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را زۆرترین راهێنه‌ری گۆڕیوه، دیارترینیان سڤین ئه‌ریكسۆنی سویدی، فابیۆ كاپێللۆی ئیتاڵی، رۆی هۆدسۆن و سام ئه‌لاردیاسی ئینگلیزی، له ئێستاشدا ئه‌ركی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به (گاریس ساوزگه‌یت) به‌خشیوه.