ریال مه‌درید پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال هه‌واڵێكی خۆشی پێگه‌یشت
ڤیاریال زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت و له بارودۆخێكی ده‌روونی خرپدان
یانه‌ی ڤیاریال پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 26 شووباتی 2017، یانه‌ی ڤیاریال له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌هۆی پێكانه‌وه دوور كه‌وتنه‌وه‌ی نیكۆلا سانسۆنی هێرشبه‌ری ئیتاڵی له‌ده‌ستداوه كه ئه‌م وه‌رزه 7 گۆڵی بۆ به‌رگزه‌رده‌كان تۆمار كردووه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كاتێكدا یانه‌ی ڤیاریال یه‌كێكی دیكه له باشترین به‌رگریكاره‌كانی له‌ده‌ستداوه ئه‌ویش خۆزێ ئه‌نخل ڤاڵدێزه كه به‌هۆی پێكانه‌وه تا مانگێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یانه‌ی ڤیاریال به‌هۆی ده‌ركرانیان له یۆرۆپا لیگ له بارودۆخێكی دره‌وونی خراپدان، به‌و پێیه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا ماڵئاواییان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی ئه‌ورووپی كرد.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ریال مه‌دریدیش لیستێكی له یاریزانی درووخراوه هه‌یه، به‌ڵام هیچ كامێكیان گرفتی ئه‌وه‌نده دروست ناكه‌ن كه پێكهاتوون له (ڤاران، دانیلۆ، ماریانۆ و كوینتراو).
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 22:45 خولهك یانه‌ی ریال مه‌درید ببێته میوانی یانه‌ی ڤیاریال، ریال مه‌درید به 52 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و یارییه‌كی دواخراویشی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤیاریال به 39 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.