ئه‌مڕۆ مانچێستەر یونایتد بۆ یەکەم ناسناوی ئەم وەرزە ده‌جه‌نگێت
مۆرینهۆ: ركابه‌ره‌كه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان له ئاستێكی به‌رزدایه
لە یاری کۆتایی جامی خولی ئینگلاند، ھەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ساوسامپتن رووبەرووی یەکتری دەبنەوە، راهێنه‌ری هه‌ردوو یانه‌ش بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر یارییه‌كه ده‌رده‌بڕن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یاریگه‌ی (وێمبلی) له له‌نده‌ن له کاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان ھەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ساوسامپتن رکابەری لەسەر بەدەست ھێنانی ناسناوی ئەم وەرزە جامی خولی ئینگلاند دەکەن.
شەیتانە سوورەکان بۆ ئەم یارییە لە تواناکانی ھێنریک میختاریان و فیل جۆنز بە ھۆی پێکانەوە بێ بەش دەبن، لە بەرامبەردا ساوسامپتن ڤیرگێل دان جیک و چارلی ئاستین بۆ ئه‌م یارییه دووخراونه‌ته‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مان یونایتد له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌رفه‌تێكی باشیان بۆ بردنه‌وه‌كه له پێشه، ده‌شڵێت: نابێت ئه‌وه‌شمان له یاد بچێت ركاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له ئاستێكی باشدان.
له به‌رامبه‌ردا، كڵۆد پیۆڵ راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ساوسامپتن هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گەیشتن بە یاری کۆتایی بۆ ھەموویان جێگەی شانازییە، ده‌شڵێت: یاریکردن لە یاریگای وێمبلبی شتێکی ئاسان نییە، بەڵام ئەوەی لە دوو یاری رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول کردمان شتێکی سەرنج راکێش بوو، ھیوادارم یاریزانانی ئێمە لەم یارییەشدا وەک دوو یاری رابردوو بتوانن لەسەر ئەو ئاستەیان بەردەوام بن.
مانچێستەر یونایتد پێشتر 4 جار ناسناوی جامی خولی ئینگلاندی بەدەست ھێناوە و لە بەرامبەردا ساوسامپتن ھیچ ناسناوێکی بەدەست نەھێناوە.