مێسی داوای یاریزانێكی ئێستای ریال مه‌درید ده‌كات
بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نزیك ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌موو كاتێك زیاتر له گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ نزیك بوونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و یاریزانه داخوازی مێسیه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه تادێت یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید نزیك ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیسكۆ له لایه‌ن مێسی ده‌خوازی كراوه، یاریزانه‌كه‌ی تانگۆ به فه‌رمی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ بچنه سه‌رهێڵ.
پێشتر رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاندبوو كه مێسی داوای ده‌ركردنی ئه‌ندرێ گۆمێزی ناوه‌ڕاستكاری پورتوگالی كردووه. رۆژنامه بریتانیاییهكهش هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هێڵی ناوه‌ند، ئیسكۆ به گونجاوترین یاریزان ده‌زانێت.
ئیسكۆی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیا پێگه‌یشتووه، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مه‌له‌گه گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه و به‌تایبه‌تی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مانوێللا پیلیگرینی راهێنه‌ری ئه‌وكات دره‌وشایه‌وه، له 2013 به باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا، ماوه‌ی 4 وه‌رزیشه له ریال مه‌درید یاری ده‌كات.