داھاتی گومرگەكان بەرزبووەتەوە
داھاتی یەك مانگ 68 ملیار دیناری تێپەڕاندووە
K24 - ھەولێر
دەستەی گومرگی عێراق بڵاویكردەوە، ئاستی داھاتی گومرگەكانی عێراق لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو بە بەراورد بە ساڵی رابردووش نزیكەی 50 ملیار دینار زیادیكردوە.
لە راپۆرتەكەی دەستەی گومرگەكانی عێراق ھاتووە، داھاتی گومرگەكانی عێراق تەنیا لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە زیاتر لە 68 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە، كەچی لەساڵی رابردوودا لەھەمان مانگدا داھاتەكەی تەنیا 19 ملیار دینار بووە.
دەستەی گومرگەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرزبوونەوەی ئاستی داھاتەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمساڵ كۆنتڕۆڵی تەواوی گومرگەكانمان كردووەو ھەروەھا كەسانی شارەزا و لێھاتوومان لەھۆبەكان داناوە، لە ھەمانكاتدا بەشێوەیەكی بەرنامە داڕێژراو سیستەمێكمان بۆ كاڵا ھاوردەكراوەكان داناوە.