ئاماره‌كانی مێسی سه‌رسوڕهێنه‌رن
چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی مێسی شكستی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هێنا، ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه ئاماری سه‌رسوڕهێنه‌ری تۆمار كرد.
مێسی له دوایین یاری خۆی دژی یانه مه‌دریدییه‌كه له خوله‌كی 86 به گۆڵێكی كوشنده یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی له یه‌كسانبوون رزگار كرد.
گرینگ‌ترین ئاماره‌كانی مێسی
ـ مێسی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێنریكی (141) یاری، 134 گۆڵ و 60 ئه‌سیست.
ـ مێسی نۆیه‌مین وه‌رزه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له لالیگا ده‌گه‌یه‌نێته 20 گۆڵ.
ـ مێسی ژماره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له كۆی 566 یاری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌یانده (400) سه‌ركه‌وتن.
ـ مێسی ئه‌م وه‌رزه تاكه یاریزانی لالیگا كه زۆرترین خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، 1ـ مێسی 12 خاڵ، 2ـ ئادۆریز 11 خاڵ، 3 ـ پیدرۆ لیۆن 9 خاڵ، 4ـ مۆراتا 8 خاڵ.
ـ مێسی له‌سه‌ر جه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان زۆرترین گۆڵی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه (27) گۆڵ، سێڤییا (27) گۆڵ، ڤالێنسیا (22) گۆڵ، ئاتڵێتیك بلباو (22) گۆڵ، ریال مه‌درید (21) گۆڵ، ئۆساسونا (21) گۆڵ.