ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستی هێنا
ئه‌و یاریزانه ده‌ڵێت: به نه‌خێر وڵامی سه‌رجه‌م یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ده‌مه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی ریال مه‌دریدی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 شووباتی 2017، پێگه‌ی میترۆی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر داوای زێدانی راهێنه‌ر گرێبه‌ستێكیان پێشكه‌شی (ئه‌دریان رابیۆت)ـی یاریزانی پاریس سانجێرمان كردووه، به‌ڵام یاریزانه ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌كه‌ی پاریس به خێرایی گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، (رابیۆت) به نه‌خێر وڵامی ریال مه‌دریدی داوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه تا 2019 په‌یوه‌ستم به گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ پی ئێس جی و بیر له هیچ یانه‌یه‌ك ناكه‌مه‌وه.
ئه‌و یاریزانه جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م یانه گه‌وره‌كانی جیهان بۆ گواستنه‌وه‌م بێنه سه‌رهێڵ له پێناو پاریس به نه‌خێر وڵامی سه‌رجه‌میان ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌دریان رابیۆت له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مانچێسته‌ر سیتی ده‌ركه‌وت، دواتر له ته‌مه‌نی 15 ساڵی ڕوویكرده پاریس سانجێرمان تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه.