رامۆس به خێرایی وڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی پیكێ ده‌داته‌وه
جه‌نگی میدیایی نێوان پیكێ و رامۆس تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندووه
دوای سهركهوتنهوهكهی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤیاریال، جێرارد پیکێ جارێکی دیکە ھێرشەکانی بۆ سەر ئاستی ناوبژیوانانی لالیگا دەست پێکردەوەوه و به تویتێك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، كاپتنه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیش به خێرایی وڵامی به‌رگریكاره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی دایه‌وه.
پیكێ له دوای بردنه‌وه‌ی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاریال و ئەژمار کردنی لێدانێکی سێزا لە بەژەوەندی شاھانەکان وایکرد جارێکی دیكه بەرگریکاری کەتەلۆنی یانەی بارسێلۆنا دەست بە ھێرشەکانی بکاتەوە و لە تویتێکدا نوسیویه‌تی: بۆ تیپەکانی وەک یەک، له به‌رامبه‌ر هه‌مان یانه ئێمه هه‌شت خاڵمان له‌ده‌ستدا و ئێوه هه‌شت خاڵتان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م قسانه‌ی پیكێ له كاتێكدایه كه شیكه‌ره‌وه‌ی یارییه‌كان له رۆژنامه‌ی ماركا لێدانه سزایه‌كه‌ی كریستیانۆی به نادروست وه‌سف كردبوو.
دوای ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وتانه‌ی پیكێ، كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی تایبه‌تدا هاته ده‌نگ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مێسی ئه‌م تویته‌ی كردبا و ره‌خنه‌ی له ناوبژیوان گرتبا تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بووم، به‌ڵام مادام ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه پیكێ ـیه هیچ تووشی سه‌رسوڕمان نابم، چونكه ئه‌و كارانه ئیشی خۆیه‌تی و ئه‌و له جیهانێكی تایبه‌ت ده‌ژیت و هه‌موو شتێك به نه‌خشه و پیلانگێری تێده‌گات.
رامۆس ده‌شڵێت: ئێمه ته‌نیا بیر له داهاتوو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، باشتروایه ئه‌وانی دیكه‌ش وه‌ك ئێمه بن.
ئەم جه‌نگی میدیاییه كه پیكی ههڵیگریساندووه جاری یه‌كه‌می نییه و پێشتر چەند جارێکی دیکە ئەم جۆرە ھێرشانەی بۆ سەر ناوبژیوانان کردووە و بەرپرسانی فێدراسیۆنی ئیسپانیاش ھۆشداری تۆندیان داوەتێ.
