راهێنه‌ری داهاتووی بارسێلۆنا بناسه
سه‌رۆكی یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره گه‌یشتۆته رێككه‌وتن
له ئێستادا زۆرینه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا دوورخستنه‌وه‌ی ئینریكی له مه‌شقی یانه‌ی بارسێلۆنا به نزیك ده‌زانن، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان راهێنه‌ریش بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێر كراون، به‌ڵام له نوێترین هه‌واڵدا راهێنه‌ره‌كه‌ی یوڤی به نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی وه‌سف ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه له رێككه‌وتنێكی نهێنی و سه‌ره‌تایی نزیك بوونه‌ته‌وه.
ئێنریكی به‌هۆی شكسته‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێ‌وڵام به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆر بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بارسێلۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌كاته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكانی جیهان چه‌ندان به‌ربژێریان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێنریكی به‌ربژێر كرد بوو، دیارترینیان (پۆچیتینیۆ، ڤاڵڤێردی، سامپاولی، یۆرگن كلۆپ، ئارسن ڤینگه‌ر، سیمیۆنی، رۆناڵدۆ كۆمان و لۆران بلان)، به‌ڵام به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌لێگری بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌ری بارسێلۆنا نزیكترین كه‌سه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و له ماوه‌ی 2 وه‌رزی رابردوو ناسناوی سێریای بردۆته‌وه و جارێكیش یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.