سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له مێسی ده‌كات
به‌ڵێن ده‌دات مێسی له بیر جیهان بباته‌وه و ببێته به‌شێك له رابردوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی باسێلۆنا رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه له لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت مێسی له بیر جیهان بباته‌وه و ببێته به‌شێك له رابردوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 شووباتی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، لێدوانێكی (كیم جۆنگ یۆن)ـی سه‌رۆكی كۆریای باكووری بڵاو كرده‌وه كه تێیدا به‌ڵێن ده‌دات به كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و ئه‌كادیمیای وه‌رزشی كارگه‌یه‌كی گه‌وره له یاریزانی هاوشێوه‌ی مێسی دروست بكات.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور له 2013 ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێی بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانانی به‌هره‌مه‌ند له وڵاته‌كه‌ی دامه‌زراندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له ماوه‌كانی داهاتوو ژێرخانی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ی پێشبخات و كۆنترۆڵی هه‌موو كیشوه‌ری ئاسیا بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ لێدوای راهێنه‌رێكی بڵاو كردۆته‌وه كه له‌و قوتابخانه‌یه كار ده‌كات كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور دایمه‌زراندووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه راهێنان به یاریزانی لاو ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا چه‌ندان یاریزانی وه‌ك مێسی دروست بكه‌ین و كۆنترۆڵی جیهانیش بكه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كۆرۆیای باكوور بۆ یه‌كه‌مینجار به‌شداریی له مۆندیالی 1966 كرد، دوایین جاریش كه به‌شداریی جامی جیهانی كردووه له مۆندیالی 2010ـی باشووری ئه‌فریكا بوو كاتێك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان كرد.
