به‌غدا هۆشداری ده‌داته گازپڕۆم
"پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بووه"
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق هۆشداری داوه‌ته كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی به‌وه‌ی پابه‌ندی رێنمایی و گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌بووه له كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌دره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه، هۆشدارینامه‌یه‌كی داوه‌ته كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی له پێشێلكردنی یاساكان و به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، گاز پڕۆم ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی شێواندووه و پاشماوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نازانستی فڕێ داوه‌ته سروشتی ناوچه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ده‌بێت پاشماوه‌ی پیشه‌سازی ده‌رهێنانی نه‌وت، نه‌بنه هۆكاری تێكدانی ژینگه‌ی سرووشتی ناوچه‌كه.