پۆلێك پێشمه‌رگه قوتابخانه‌یه‌ك نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه
دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌ت وه‌ك كرێكار له قوتابخانه‌كه كارده‌كه‌ن
K24 - سۆران:
پۆلێك پێشمه‌رگه كه دانیشتووی قه‌زای سۆرانن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی له میحوه‌ری باشیك، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان قوتابخانه‌یه‌كی قه‌زاكه‌یان كه زۆربه‌ی قوتابیه‌كانی كوڕ و كچانی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ن نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
ئێره یه‌كێك له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نییه، ئه‌مه قوتابخانه‌یه‌كه و پۆلێك پێشمه‌رگه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ئه‌ركی به‌رگری، خۆبه‌خشانه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان قوتابخانه‌كه نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌ویته گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی جوندیان له سۆران، زۆربه‌ی قوتابیه‌كان كوڕ و كچی شه‌هید یان كوڕ‌و كچی پێشمه‌رگه‌ن.
ئه‌و پێشمه‌رگانه سه‌ر به لیوای حه‌وتی پیاده‌ن و دانیشتووی قه‌زای سۆرانن، له‌میحوه‌ری باشیك ئه‌ركی به‌رگریكردن و پاراستنی باشووری كوردستانیان له‌ئه‌ستۆیه, ده‌یانه‌وێت له‌پاڵ ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری له‌بنیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌شیان بكه‌ن.