فيلمێك له باره‌ى ژيانى ئه‌ردۆغان نمايشده‌كرێت
له ئه‌سته‌نبوڵ، فيلمێكى نوێ له باره‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به ئاماده‌بوونى به‌رهه‌مهێنه‌رانى فيلمه‌كه نمايشده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌سته‌نبوڵ، فيلمێكى نوێ له باره‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به ئاماده‌بوونى به‌رهه‌مهێنه‌رانى فيلمه‌كه نمايشده‌كرێت.
فيلمى "سه‌رۆك" باس له ژيانى منداڵى و گه‌شه و گه‌وره‌بوونى ئه‌ردۆغان له گه‌ڕه‌كى قاسم پاشاى هه‌ژار نشينى ئيسته‌نبوڵ ده‌كات و دواتر باس له ماوه‌ى به‌رپرسيارێتى ئه‌ردۆغان له نێوان 1994 تا 1998 ده‌كات.
كۆمپانياى كافكاسوور بۆ به‌رهمهێنانى سينه‌مايى نمايشێكى تايبه‌ت به فيلمه‌كه‌ى رێكخستووه و نمايشهكه تايبه‌ته به له‌دايكبوونى 63 ساڵه‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه.
بڕياره ئه‌و فيلمه له باكوورى قوبرس و شاره‌كانى ديكه‌ى توركيا له هۆڵه‌كانى سينه‌ما له 3ى ئازارى داهاتوو نمايش بكرێت.
كاره‌كانى نمايشى فيلمه‌كه پێش ئه‌نجامدانى راپرسى له‌سه‌ر ده‌ستوورى توركيا ته‌واو ده‌بن.
بڕياره له 16ى نيسانى داهاتوودا راپرسى له‌سه‌ر گۆڕانكارييه‌كانى ده‌ستوورى توركيا ئه‌نجام بدرێت.