منداڵێك و دوو ژنى ئێزدى له‌ رۆژئاواى مووسڵ رزگار كران

دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى رۆژئاواى مووسڵ، ئه‌مشه‌و منداڵێك و دوو ژنى ئێزدى رزگار كران.

K24 – هه‌ولێر:

دواى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى رۆژئاواى مووسڵ، ئه‌مشه‌و منداڵێك و دوو ژنى ئێزدى رزگار كران.

له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، جێگرى پارێزگارى نه‌ينه‌وا ورده‌كارى چۆنێتى رزگاركردنى ئه‌و منداڵ و دوو ژنه‌ ئێزدييه‌ى خسته‌ڕوو و رايگه‌ياند، داعش چه‌ندين جار ئه‌و ژنانه‌ى گواستووه‌ته‌وه‌ و پاره‌شى ته‌رخانكردووه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌يان.

هاوكات يه‌كێك له‌و ژنه‌ ئێزدييانه‌ قسه‌ى بۆ كوردستان 24 كرد و رايگه‌ياند، ره‌وشى رۆژئاواى مووسڵ زۆر دژواره‌ و چه‌كدارانى داعش تێيدا ماوون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.