بەغدا نایەوێت ھەڵبژاردن لە كەركووك ئەنجامبدرێت
"دادگای فیدراڵی عێراق داوایکردووە تایبەتمەندی بدرێتە کەرکووك و یاسایەکی تایبەت بە ھەڵبژاردن بۆ ئەو شارە دەربکرێت"
K24 - كەركووك
بەغدا ھەمو ھەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بۆ جاری سێیەم کەرکووك لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بێبەش بکات، لە نوێترین پێشھاتیشدا دادگای فیدراڵی عێراق داوایکردووە، تایبەتمەندی بدرێتە کەرکووك و یاسایەکی تایبەت بە ھەڵبژاردن بۆ ئەو شارە دەربکرێت.
لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی ئیداری و لایەنە سیاسییەکانی كەركووك دژی ھەوڵەکانی بەغدا دەوەستنەوە و ھەمووان سوورن لەسەر ئەوەی کەرکوکیش لەو مافە یاسایی و دەستوورییەی بێبەش نەکرێت.