بوش ره‌خنه له تره‌مپ ده‌گرێت
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا: گرنگه میدیاكان له پێگه‌یه‌كدابن، بتوانن لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵات قۆرخ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر میدیاكان ره‌خنه له ملیاردێره پیره‌كه ده‌گرێت.
له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆری ته‌له‌ڤیزیۆنی"NBC" جۆرج بوش گوتوویه‌تی" له دیموكراسیه‌تدا له میدیا ده‌وڵه‌مه‌ندتری تێدانییه و میدیاكان بۆیان هه‌یه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی وه‌ك مندا بكه‌ن".
ئه‌م قسانه‌ی بوش له‌كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڵمه‌تێكی دژی میدیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه و به لایه‌نگر و بڵاوكه‌ره‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست تۆمه‌تباریان ده‌كان.
به‌ڵام بوش كه ئیستا له سه‌روبه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی تایبه‌ته به تابلۆكانی ده‌ڵێت" گرنگه میدیاكان له پێگه‌یه‌كدابن، بتوانن لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌سه‌ڵات قۆرخ ده‌كه‌ن".
بوش وایده‌بینێت" ره‌خنه‌گرتن و سه‌ركۆنه‌كردنی میدیاكانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕیژراو، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێنانه ئارای دیموكراسیه‌ت و میدیای ئازاد له ده‌ره‌وه دووچاری گرفت ده‌كاته‌وه".