دوبەی بە 5 ساڵ پێش جیھان دەكەوێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی گۆڤاری ئیكۆنۆمیستی بەریتانی، دوبەی شارێكە لە ناوچەیەكدا دەژیت كە بە 5 ساڵ بە پێش جیھان كەوتووە، ئەویش بەھۆی ئەو تەكنەلۆژیا پێشكەوتووەی كە ماوە ماوە دەیخاتەڕوو، لە ئێستاشدا بەنیازن داھێنانێكی نوێ بخاتەڕوو، كە تاكسییەكی فڕیووە، لەكاتێكدا پێشتریش شەمەندەفەرێكی بێ شۆفێری داھێنا  كە بەناوی ھایبرلۆب ناسراوە، و لە ساڵی 2009 وە كار دەكات.

ھەر بەپێی ئەو گۆڤارە، ئەو تەكسیە فڕیووە بە تەواوی جێگەی گواستنەوەی زەوی ناگرێتەوە، بەڵكو توانای ئەوەی دەبێت كە تەنھا كەسێك سوار بكات و بارەكەیشی بگاتە 100 كیلۆ گرام، درێژایی ئەو گەشتەش لە نێوەندا دەگاتە 50 كیلۆمەتری كە دەكاتە 30 خولەك.

ھاوكات ئەو سیستەمە نوێیەی گواستنەوە نەك تەنھا بۆ دوبەی مەزن دەبێت، بەڵكو ئاسانكاری بۆ گشت وڵاتانی جیھان دەكات و قەرەباڵخی كەمدەكاتەوە.