یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید پیكێ زیاتر توڕه ده‌كات
"كه‌س پیكێی خۆش ناوێت، بۆیه هه‌موو كاتێك توڕه‌یه"
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی زۆر به‌توندی وڵامی پیكێ ده‌داته‌وه و ده‌شڵێت: كه‌س پیكێی خۆش ناوێت، بۆیه هه‌موو كاتێك توڕه‌یه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، خۆزێ ماریا گووتی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا كه ده‌قی قسه‌كانی له رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كرایه‌وه، داوا له پیكێ ده‌كات له جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌خنه له ناوبژیوان بگرێت، باشتروایه له خه‌می ئه‌وه‌دا بێت بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ بهێڵێته‌وه.
گوتی ره‌خنه‌ی زیاتر له پیكێ ده‌گرێـت و ده‌ڵێت: پیكێ ئه‌و كاته‌ی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌م قسه و ره‌خنانه وێنه‌ی خۆی ده‌ربخاته‌وه، ئه‌و كاتێكی زۆری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئینته‌ر نێت هه‌یه و وابزانم هیچ هاوڕێیه‌كیشی نییه و كه‌سیش ئه‌وی خۆش ناوێت.
گوتی هێرناندێز له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م بارسێلۆنا بۆ ئاستی راسته‌قینه‌ی پێشووی بگه‌ڕێته‌وه.
ماریا گووتی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، ماوه‌ی 16 ساڵ یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له هاوینی 2010 له یانه‌ی شایانه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بێشكتاش كرد، دواتر له كۆتاییه‌كانی 2011 به یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ئێستاش وه‌ك ده‌سته‌ی راهێنانی تیپی لاوانی یانه‌ی ریال مه‌درید كار ده‌كات.