نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤینگه‌ر ئاشكرا ده‌بێت
ڤینگه‌ر گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی خولی چینی ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه تۆپچییه‌كه شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ری ده‌ستنیشان كرده‌وه، هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه راهێنه‌رو فره‌نساییه‌ك گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی خولی چینی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه دینس بێركامپی هۆڵه‌ندی و كاپتنی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵ نزیكترین كه‌سه بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسیناڵ گرێبه‌ستێكی به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه له یه‌كێك له یانه‌كانی خولی چینی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه ڤینگه‌ر ده‌یه‌وێت 4 ساڵی دیكه‌ش له ئه‌ورووپا به‌رده‌وامبێت.
به‌هۆی ئاست خراپی ئارسیناڵ له‌م وه‌رزه ئارسین ڤینگه‌ر كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی تووندی هانده‌رانی گانه‌رز و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ئارسیناڵ دووربخرێته‌وه، له ماوه‌كانی رابردووش چه‌ندان راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌ربژێر كرابوون دیارترینیان (ماسیملیانۆ ئالێگری)ـی ئیتاڵییه.
.jpg)