بارسێلۆنا هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
ئێنریكی رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه هانده‌ریه‌تی و زۆری خۆشده‌وێت

بارسێلۆنا له گه‌ڕی (25)ـه‌مینی لالیگا له یاریگه‌ی كامب نوو میوانداریی سپۆرتینگ خیخۆن ده‌كات، ئه‌و یانه‌یه‌ی كه ئێنریكی هانده‌ریه‌تی وه‌رزی رابردوو له‌خۆشی مانه‌وه‌ی له خولی پله‌یه‌ك ئاهه‌نگی گێرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه كه بارسا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر خیخۆن ئاردا توران و خافێر ماسكێرانۆیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ته‌واوی له پێكانه‌كانیان چاك بوونه‌ته‌وه.
بارسا گه‌ڕی رابردوو بۆ دوو كاتژمێر پێشه‌نگی خولی ئیسپانی دوای پێنج مانگ وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ر زوو به بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له ڤیاریال هاته‌وه پله‌ی دووه‌م، بارسا به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن له‌سه‌ر كاغه‌ز ئه‌ركی ئاسانه، به‌ڵام خیخۆن له لێواری دابه‌زیندایه و ده‌یه‌وێت له‌و سنووره بێته ده‌ره‌وه، له‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا له 4 یاری بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له قۆناخی یه‌كه‌میش بارسا له‌ناو یاریگای سپۆرتینگ خیخۆن به‌پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا.