ئاشتی هه‌ورامی: به‌شێك له‌نه‌وتی كه‌ركووك له‌پێناو به‌غدا ده‌فرۆشین
ئیكسۆن مۆبیل له سێ ناوچه‌ی دیكه ده‌ست بهكاردهكاتهوه و رووسنهفتیش له كێڵگه‌ی نوێ ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نوێ بواری له‌كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن .
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاندووه چه‌ندین گرێبه‌ستی دیكه له‌بواری نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان واژۆده‌كرێت.
ئاشتی هه‌ورامی گوتیشی: "رووسنه‌فت به‌دوای كێڵگه‌ی نوێی نه‌وتیدا ده‌گه‌ڕێت له‌هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش بریاری داوه له سێ ناوچه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه".
له باره‌ی نه‌وتی كهركةوك رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان, به‌شێك له‌نه‌وتی كه‌ركووك, له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا ده‌فرۆشێت, ئه‌مه‌ش مانای باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند.
ئاشتی هه‌ورامی راشیگه‌یاندووه، له دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆر شت فێربوونه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، دواكه‌وتنی پێدانی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی نه‌وت، دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش ئاشتی هه‌ورامی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كاره په‌یوه‌یسته به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گوتی: "پێم بڵێ نرخی نه‌وت ده‌گاته چه‌ند، پێت ده‌ڵێم كه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم رۆژانه ده‌گاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل".
وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێكیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی حكوومی رووسی، به‌ناوی رووسنه‌فت، پێشبینی ده‌كرێت، هه‌رێمی كوردستان 3 ملیار دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت، له فرۆشتنی پێشوه‌خته‌ی نه‌وت.