به‌رپرسه سزادراوه‌كه‌ی فیفا هانا بۆ دادگا ده‌باته‌وه
داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای سڕكردنه‌كه‌ی ده‌كات
جیرۆم ڤالكێی ئه‌مینداری گشتی پێشوو له فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به فه‌رمی له دادگه‌ی دادی وه‌رزشی تانه‌یه‌كی دژی سزایه قورسه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
جیرۆم ڤالكێ له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی رابردوو به‌هۆی تێوه‌گڵانی له سه‌رپێچیكردن له دابه‌شكردنی بلیته‌كانی جامی جیهانی و په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی، له پۆستی ئه‌مینداری دارایی دوورخرایه‌وه.
دواتر فیفا له‌ژێر رۆشنایی راپۆرتی لێژنه‌ی ئه‌خڵاقی، بڕیاریدا ئه‌و كه‌سایه‌تییه بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ سڕ بكات، پێش ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه سزاكه‌ی بۆ 10 ساڵ كه‌م بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، جیرۆم ڤالكێی له دادگای وه‌رزشی تانه‌یه‌كی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزایه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
جیرۆم ڤاڵكێی ته‌مه‌ن 56 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن فره‌نساییه و له ساڵی 2008 ئۆفیسه‌كه‌ی ڤالكێ بڕی 10 ملیۆن دۆلاری به ناوی به‌رپرسانی رێكخستنی جامی جیهانی 2010 گواستۆته‌وه بۆ به‌رپرسانی فێدراسیۆنهكانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور گواستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی سزای سڕكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێت.