به‌ره‌ى توركمانى: به‌غدا ده‌يه‌وێت نه‌وتى كه‌ركووك له‌ رێى توركياوه‌ هه‌نارده‌ نه‌كرێت

توركمانه‌كانى كه‌ركووك ره‌خنه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان به‌غدا و تاران ده‌گرن، كه‌ بڕياره‌ به‌ هۆيه‌وه‌ نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران بكرێت.

K24 – هه‌ولێر:

توركمانه‌كانى كه‌ركووك ره‌خنه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان به‌غدا و تاران ده‌گرن، كه‌ بڕياره‌ به‌ هۆيه‌وه‌ نه‌وتى كه‌ركووك ره‌وانه‌ى ئێران بكرێت.

توركمانه‌كان ده‌ڵێن: له‌و باره‌يه‌وه‌ پرس به‌ توركمانه‌كان نه‌كراوه‌ و به‌رپرسێكى به‌ره‌ى توركمانيش رايده‌گه‌يه‌نێت: عێراق ده‌يه‌وێت نه‌وتى كه‌ركووك له‌ رێى توركياوه‌ هه‌نارده‌ نه‌كرێت.