مێسی چه‌ندان مه‌رجی له‌سه‌ر بارسێلۆنا ده‌سه‌په‌ێنێت
سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كان په‌یوه‌ستن به ده‌ركردن و هێنانی یاریزانان
رۆژنامه‌یه‌كی وه‌رزشی ئیسپانیا مه‌رجه‌كانی مێسی بۆ مانه‌وه‌ی له بارسا ئاشكرا كردووه، كه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به ده‌ركردن و هێنانی یاریزانانه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 28 شووباتی 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیادا هاتووه كه مێسی چه‌ند داوایه‌كی كردۆته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دیارترینیان ده‌ركردنی پاكۆ ئه‌لكاسێره كه هاوینی رابردوو به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ڤالێنسیاوه بۆ كامپ نوو گواسترایه‌وه، مه‌رجی دووه‌میشی گه‌ڕانه‌وه‌ی مونیر حه‌دادییه له ڤالێنسیاوه بۆ بارسا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه مێسی داوای ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میسی له‌سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردۆته مه‌رج كه ده‌بێت ئێنریكی له یانه‌كه نه‌هێڵنه‌وه و خۆرخی سامپاولی هاونیشتیمانی له سێڤیاوه بۆ بارسا بگوازنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ناوی 3 یاریزانانی بارسا كرا بوو كه مێسی داوای ده‌ركردنیانی كردبوو كه پێكهاتبوون له (ئه‌ندرێ گۆمێز، لۆكاس دین و جێرمی ماتیۆ).
مێسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ـه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات و له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، له ماوه‌كانی رابردووش باوكی مێسی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی له باره‌ی گفتووگۆیان كرد، به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له یانه‌ی بلوگرانا مێسی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به داهاتووی ئێنریكی و راهێنه‌ری دادێ په‌یوه‌ست كردووه.