محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود: ئه‌مريكييه‌كان پێيان وتين ناهێڵين كورد ببێته پاشكۆى هيچ وڵاتێك
گوتيشى: دنيا ئاشنايه به ئازايى و قوربانيدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، كە ئەندامی شاندی باڵای ھەرێمی كوردستان بوو بۆ ئەوروپا گوتی: جێگری سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری بەگریی ئەمریكا، پاڵپشتی ئیدارەی نوێی ئەمریكایان بۆ كورد دووپاتكردەوە و پێیان راگەیاندوون كە كورد بە تەنیا جێناھێڵن و ناشھێڵن كورد ببێتە پاشكۆی ھیچ وڵاتێكی دیكە.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان ته‌نيا هه‌رێمه له جيهاندا كه به‌و گرنگيپێدانه زۆره‌وه به‌شدارى له كۆنفرانسى ئاسايشى جيهان له ميونشن كرد و چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى وڵاتانى جيهان ئه‌نجامدا.
گوتيشى: دنيا ئاشنايه به ئازايى و قوربانيدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.