بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە دەرەوەی وڵات چارەسەر دەكرێن

رێككەوتن لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و شەھیدان و ئەنفالكراوان واژووكرا

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ رێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی ھەرێمی كوردستان واژووكرا بۆ ئەوەی بەركەوتووانی كیمیایی بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەردوو وەزیر واژوویان لەسەر رێككەوتنەكە كرد و دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی رایگەیاند: "پێشتر تێكەڵی ھەبوو لە مەلەفی زیندانیان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و شەھیدان، بڕیارماندا ئەو مەلە رێكبخەینەوە، ئەو رێككەوتنەمان كردووە بۆ رێكخستنی بابەتەكە".