چیرۆكی ژنێك لە یەكێتی سۆڤیەتەوە بۆ بارزان

ئەو ھێشتا بە رێگای بارزانی و پێشمەرگەكانیدا دەڕوات

K24 - بارزان

سڤیێتا ژنێكی خۆراگر، لە تاشقەندی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان، كه‌ ئه‌وكات یه‌كێك بوو له‌ كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیەت، لە تەمەنی 18 ساڵیدا كاتێك خوێندكاری ئەندازیاری دەبێت، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ گەنجێكی كورد پەیدا دەكات، ئەو كەسە یەكێك دەبێت لە پێشمەرگەكانی یاوەری بارزانی، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا چووبوونه‌ یەكێتی سۆڤیەت، سڤیێتا و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌وێ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، لەكاتی گەڕانەوەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ كوردستان، سڤیێتا لەگەڵ ھاوسەرەكەی ژیانێكی نوێ دەست پێدەكات، ئێستا ئەو بە بیروباوەڕی كوردانە ئاواتیەتی ئامانجەكانی كورد بێنەدی و كورد بە مافەكانی خۆی بگات كە چەندین ساڵه‌ له‌ پێناویدا خه‌بات ده‌كات و قوربانی ده‌دات.

ئه‌و ژنه‌ش یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و رێبازه‌ هه‌یه‌ كه‌ بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و رابەرایەتیة مسته‌فا بارزانی، توانی رێبازێكی مرۆڤایەتی بۆ خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و كولتووری بۆ گەلی كورد نەخشەرێژ بكات.