بیره‌وه‌رییه‌كانیان به‌نرخه
كۆمپانیایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئۆباما و میشێل به‌ده‌ستده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای Penguin Random House بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میشێل ئۆباما خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا رێككه‌وتوون، تا هه‌ر دوو كتێبه‌كه‌ی داهاتوویان به چاپ بگه‌یه‌نن و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاویبكه‌نه‌وه.
هه‌ر چه‌نده هیچ به‌ندێكیان له‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان خۆیان و سه‌رۆكی پێشوو ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن:" مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانمان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌رگرتووه و و ئۆباما و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌م گریبه‌سته‌دا ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ده‌یبه‌خشنه دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان، یه‌كێك له‌وانه‌ش دامه‌زراوه‌ی ئۆبامایه.
رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمز له زاری كه‌سانی ئاگادار له‌و گرێبه‌سته‌وه نووسیوویه‌تی" كێبڕكێیه‌كی زۆر له‌نێوان ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا هه‌بووه و ویستوویانه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كان وه‌ربگرن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ وه‌رگرتنی مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه خراوه‌ته‌ڕوو، گه‌یشتووه‌ته 60 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه بۆ چاپكردنی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" بیل كلینتۆنی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا بۆ چاپكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌ناوی "ژیانم" كه ساڵی 2004 دوای جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، ته‌نها 15 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتبوو، به‌ڵام جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی پیشووتری ئه‌مریكا، بۆ چاپكردنی كتێبی "بریاره چاره‌نووسسازه‌كان" ته‌نها 10 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت.
كۆمپانیای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی Penguin Random Houseپێشتریش 3 كتێبی دیكه‌ی بۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م دوو كتێبه نوێیه‌ی ئۆباما و میشێل هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرانه‌كردووه.